ئه‌و بریندارانی چه‌كی شیمیایی که له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێی ئێران كراون، ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوویان پێدراوه.
ده‌زگای ژیان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له‌یادی ڕۆژی قوربانیانی چه‌كی شیمیاییدا ڕێوڕه‌سمێکیان گرت‌و له‌و ڕێوره‌سمه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌و بریندارانی چه‌كی شیمیایی که له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێی ئێران كراون، ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوویان پێدراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا عه‌لی مه‌حمود، یه‌كێك له بریندارانی چه‌كی شیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند که سه‌دی ٧٠ی سییهكانمو سه‌دی ٥٠ چاوه‌كانم نهخۆشنو، ئه‌و دهرمانو چاره‌سه‌ره‌ی له وڵاتی ئێران وه‌ری ده‌گرین له ساڵدا ته‌نیا بۆ ٣ مانگه‌و، داواین له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردوه بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و نهخۆشو به‌رکه‌وتووانه ته‌رخان بکه‌ن.
دكتۆر ئازاد موسته‌فا، به‌ڕیوه‌به‌ری بنكه‌ی چاره‌سه‌ریی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی شیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاشکرای کرد له‌و كاته‌وه ئه‌و بنكه‌یه‌یان کردۆته‌وه تا ئێستا به به‌رده‌وامی ١٨٦٧ نه‌خۆش سه‌ردانیان ده‌كه‌ن. ئه‌و گوتی ئێمه ئه‌و نه‌خۆشانه به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و بریندارانه‌ی چه‌كی شیمیاوی، كه به‌ڕێی وڵاتی ئێران كراون، ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوویان پێدراوه، بۆیه ئه‌وه كاریگه‌ریی خراپی بووه له‌سه‌ر برینداران.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی شیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه، له ساڵی ٨٢ ڕا تا ئێستا، ٨٩ برینداری چه‌كی شیمیاوی به‌هۆی كاریگه‌ریی نهخۆشیو پێکرانهکانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.