ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ڕایگه‌یاند كه سپای پاسداران له موسڵ كۆمه‌ڵێك پایه‌گای له ژێر ناوی حه‌شدی شه‌عبیدا كردۆته‌وه و به‌رده‌وام خه‌ریكی چالاكی كردنن.
له شاری موسڵ چه‌ند پایه‌گایه‌كی سپای پاسداران كراونه‌ته‌وه كه به ناوی حه‌شدی شه‌عبین و سپای پاسداران له‌و شوێنانه‌وه زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی خۆی له ناوچه‌دا ده‌كا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌نووسێ، سپای پاسداران له ناوچه‌دا به چه‌ند مه‌به‌ست لێره گیرساونه‌ته‌وه یه‌كیان خه‌ریكی ئه‌وه‌ن كه جاده‌یه‌كی خاكی ده‌كه‌نه‌وه به‌ره‌و سووریه و پشتیوانی كردن له به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌پێی نووسراوه‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، سپای پاسداران له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ چه‌ندین پایه‌گای نوێی سیاسی و نیزامیی دیكه‌شیان كردۆته‌وه كه ئه‌فسه‌رانی ئێرانیی تێدا نیشته‌جێن و به چه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان پۆشته كراون.
هاوكات به ده‌ستێوه‌ردانی نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی عێراق كه زۆر له تاران نزیك بوو، و له‌لایه‌ن ڕێبه‌ریی كۆماری ئیسلامییه‌وه پشتیوانیی لێده‌كرا له هه‌وڵی ئه‌وه دابوون كه له ڕێگه‌ی مه‌جلیسی عه‌شایرییه‌وه ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی موسڵ له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان زیاد بكه‌ن و پێكهاته‌ی خه‌ڵكی نیشته‌جێی ئه‌و شاره بگۆڕن.
به‌پێی زانیارییه‌كان مالیكی ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه به هاوكاریی سپای قودسی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كانی موسڵ بشێوێنێ و ئاژاوه له نێو خه‌ڵكی ئه‌و شاره بخا.
پسپۆڕان و كارناسانی پێوه‌ندیدار له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه كۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه ڕێگه‌یه‌كی وشكایی له نێوان سووریه و عێراق به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی چه‌كوچۆڵ بۆ حیزبۆڵای لوبنان له سووریه بكاته‌وه تا زیاتر ده‌ست له كاروباری ناوچه وه‌ربدا و، زیاتر پشتیوانی له ئه‌سه‌د بكا.