ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ هێزەکانی حکومەتی سووریەی بەوە تاوانبار کرد کە گازی شیمیایی لە چوار هێرشی مانگەکانی پێشوودا بەکار هێناوە کە کوژرانی نزیکەی ١٠٠ کەسی لێکەوتۆتەوە.
لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی ڕبردوو بڵاوکرایەوە ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند کە هێزەکانی حکومەتی سووریە بە سەرکردایەتی بەشار ئەسەد لە مانگەکانی دوازدەی ٢٠١٦ و مانگی سێی ٢٠١٧ دا گازی شیمیایی بەکارهێناوە.
کینیس ڕۆس، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ گوتی،” بەکارهێنانی گازی شیمیایی لەلایەن حکومەتەوە زیاتر بووە، لە ماوەی شەش مانگدا حکومەت فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەر و هێزی وشکانی بەکارهێناوە و گازەکانی کلۆرین و سارین لە دەمێشق و هامە و ئەدلیب و ئەلیپۆ، بەشێوەیەکی بەرفراون بڵاوکردۆتەوە.
ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ هانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دەدا و بانگهێشتی هەموو لایەنەکان بکەن و پێکەوە هەمووان هاوکاری لێکۆڵەرەوەکانی ڕێکخراوەکان بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی شیمیایی و سزای ئابووری بخەنەسەر هەر کەس و لایەنێک کە لێکۆڵەرەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیدۆزنەوە و بەرپرسیارێتی هەموو ئەو هێرشە شیمیاییانەی بخەنە ئەستۆ و سزای بدەن.
شایانی باسە ڕووسیە شەش جار مافی ڤیتۆی لەدژی هەر بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە بەرژەوەندی حکومەتی سووریەی بەشار ئەسەد بەکارهێناوە، بۆ ئەوەی حکومەتی سووریە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بپارێزێ.