پاش ٦ ساڵ زیندان، هێشتا حوكمی ئێعدامكردنی سامان نه‌سیم، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ورمێ هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه.
حوكمی ئێعدامكردنی سامان نه‌سیم، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه له زیندانی ورمێ‌دا ڕاگیراوه، سه‌ره‌ڕای پێشێلكردنی دیوانی باڵای ئێران، هه‌روا له جێی خۆی ماوه‌ته‌وه و پێیان وایه ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێ و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ڕاگه‌یه‌ندراوی دیوانی باڵای ئێران كه دوایین بڕیاره، بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ نه‌نێردراوه و به‌ڕه‌سمی پێی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٥ پزیشكی قانوونی پاش چه‌ندین جار تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكیان له‌سه‌ر سامان نه‌سیم ئه‌نجام داوه كه ناوبراو له كاتی تووشبوونی به تاوانه‌كه‌ی كه‌متر له ١٨ ساڵ بووه و ته‌نیا مێرمنداڵێك بووه به‌لام پزیشكی قانوونی ئه‌وه ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
دوایین كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ ساڵی‌٩٥ به هۆی ئاگادار نه‌كردنه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی و ئاماده‌نه‌بوونی ناوبراو بێ پارێزه‌ر بۆ كاتێكی ناڕوون دوورخرایه‌وه.
پێشتریش ناوبراویان بانگكردوه و پێیان ڕاگه‌یاندبووه كه له جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ت نزیك بۆته‌وه.
ناوبراو چه‌ندین جار له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زیندان فشاریان بۆ هێنا كه به ناچاری دانپێدانانه زۆره‌ملییه‌كانیان له تلویزیۆن بڵاوكرده‌وه.
سامان نه‌سیم، ساڵی ١٣٧٢ی هه‌تاوی له شاری مه‌ریوان له دایك بووه و ناوبراو له ڕۆژی ٢٧ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٠ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له سنووری سه‌رده‌شت به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر و به‌و تۆمه‌ته و هه‌روه‌ها شه‌ڕه له‌گه‌ڵ خودا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی له خوار ١٨ ساڵ بوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ١١مین ساڵی به‌ندكرانی مسته‌فا سه‌لیمی، به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكوم به ئێعدام له زیندانی سنه هێشتا وه‌ڵامی داواكاریی ناوبراو به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌ی ناوبراو نه‌دراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو گوتی، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی سه‌لیمی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ زیندانی شاره‌كه‌ی واته سه‌قز و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌نددیار هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.











