ڕێکخراوی هێمای هونەر لە شاری بانە رۆژی دەی بانەمەڕ لە تەلاری ئەربابای ئەو شارە مێهرەجانێکی هونەریی لە ژێرناوی “هیوا و نەشە” بەڕێوەبرد.
ئەو رێورەسمە کە بە بەشداریی بەرفراوانی خەڵک و هونەردۆستانی شارە جیاجیاکانی کوردستان بەرێوەچوو، سەرەتا گرووپی هەڵپەرکێی “نیشتمان” چەند تابلۆیەکی جوانی لە هەڵپەرکێی کوردی پێشکەش کرد.
دواتر هونەرمەندانی لێهاتوو، خەڵکی شارەکانی سنەو بۆکان و بانە و جوانرۆ چەندین مەقام و ئاوازی فۆلکلۆری کوردییان پێشکەش کرد و لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێورەسمە یەكێک لە توێژەرانی بواری ڕیتم ناسی لە سەر شێوازو ڕێتمی ئاواز میلوودی کوردیی بۆ ئامادە بووان دوا.
پاشان شانۆیەک لە ئامادەکردن و ڕۆڵگێڕی شانۆکارانی بانەیی پیشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەدا چەند کەس لە هونەرمەندان و چالاکانی بواری هونەری لەوحەی رێزلێنانیان پێبەخشرا.











