ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ ئابریلی ٢٠١٧وهڤدێكی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە وڵاتی سویس، بە سەرپەرستی زاهید شاعیری به‌رپرسی كۆمیته، له‌گه‌ڵ هەیئەتێکی پارتی یه‌كیه‌تی دێموكرات(PYD ) له وڵاتی سویس كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له شاری بیلی ئه‌و وڵاته له كۆمه‌ڵی كلتوری كوردی پێکهات ،دوای ئه‌وه‌ی له‌لایەن به‌رپرسانی كۆمیته‌ی ڕهكخستنی په‌یه‌ده‌وه به گه‌رمی پێشوازی له وه‌ڤدی كۆمیته سویس كرا، دوای ساتێك بێده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان وتووێژی دوو قووڵی نێوان هەردووک لا کرا.
له كۆبوونه‌كه‌دا وه‌ڤدی حیزبی دێموكراتی كوردستان باسێكی پوختیان له مێژوویی حیزبی دێموكرات، جوڵانه‌و و سه‌رهه‌ڵدانه مافخوازه‌كانی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌لومه‌رجی ناله‌بار و سهركووتگهرانهی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وێكچوون و یه‌ك ئامانجی هه‌ردوو ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و گرووپی ترۆریستی داعش كرا، وه‌بیر وه‌ڤدی یه‌په‌گه هێنرایه‌وه كه ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران به فه‌رمانی خوومه‌ینی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت بوو كه فتوای جهادیان به‌سه‌ر گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا سه‌پاند، كه له‌پراكتیكدا تا ئێستاش ئه‌و بڕیاره به شێوه‌كانی جۆراوجۆر كاری پێده‌كرێ.
هه‌ر لهوڕاستایانهدا هەیئەتی حیزب به وه‌ڤدی په‌یه‌ده‌یان ڕاگه‌یاند و دڵنیایان دانێ كه ڕێژیمی ئێران هیچ کات دۆستی كورد نیه و قه‌ت به مه‌به‌ستی دابین كردنی مافی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست له كاروباری وڵاتی سوریا و باقی وڵاتانی ناوچهوهرنادات، ئاماژه به‌وه‌كرا: ئه‌گه‌ر ئه‌وڕێژیمه ڕاست ده‌كا با سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی نه‌تەوه ژێرده‌سته‌كانی خۆی به‌تایبه‌ت كورد له‌به‌ر چاو بگرێ. هه‌روه‌ها له لایان هاوڕێیانی حدك ه‌وه باس له پێگه‌ی پته‌و قایمی حیزبه ڕه‌سه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناوكۆمهڵانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كرا، باسی ئه‌وه‌كرا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زه‌بروزه‌نگ و سه‌ركوته‌ی ڕێژیمی تێرۆریستی ئیسلامی په‌یره‌وی ده‌كا به چه‌ندین شێوه گه‌لی جۆراوجۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌بات و به‌رخۆدان بۆ دابین كردنی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌وبه‌شه‌ی كوردستان له جه‌ریان دایه. ئاماژه به نه‌ورۆزی جامانه‌كان كرا كه پێگه‌ی حیزبه ڕه‌سه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیان له‌ناو خه‌ڵكدا نیشان دا. له درێژه‌ی باسه‌كانی وه‌ڤدی حدك دا باسی سه‌ربه‌خۆی حیزبی دێموكرات و په‌یوه‌ندی سالم و دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ نیزیك به‌ته‌واوی حیزبه كوردستانیه‌كان كرا‌و ، هیوایان خواست كه باقی حیزبه كوردستانیه‌كانیش ئه‌وخاڵانه‌یان له‌به‌ر چاو بێ و هه‌ول بده‌ن كێشه ناوخویهكانی نێوان حیزب و هێزه كوردیه‌كان شه‌ن و وه‌رد نه‌ده‌نه‌وه و لێكنزیك بوونه‌وه و دیالۆگ و دڵفراوانی له‌گه‌ڵ یه‌كدا حه‌ل بكه‌ن. به گشتی باس له سیاسه‌ت، به‌رنامه و ڕۆانگهكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ وه‌ڤدی به‌رامبه‌ر كرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی خانەخوێی ڕاوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە وتەکانی وەفدی حیزب دەبڕی و خۆشحاڵی لەو دانیشتنە دەربڕی و هیوایان خواست کە ئەو دانیشتنانە بەردوام بن. پەیەدە لە وڵاتی سویس، ئامادەگی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی بۆ بەڕێوەبردنی جێژن و بۆنە نەتەوەییەکان لەو وڵاتە.