ساڵانە لە رۆژی جیھانی کرێکار واتا ١ی مای ھەموو ساڵێک لە شاری زووریخی وڵاتی سویسرا رێپێوانێک بۆ داکۆکی کردن لە مافی کرێکاران لە لایەن لایەنە سوئیسی و دەرەکیەلانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بەرێوە دەچێ
ئەمساڵیش ئەو رێپێوانە وەک ساڵانی پێشوو بەرێوە چوو و حیزبی دێموکراتی کوردستانیش یەکێک لەو لایەنە بەشدار بوانە بوو کە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حدک لە سوئیس رێپێوانێکی بەشکۆ ئەنجام درا
جێگای ئاماژەیە کە بەشدار بوە سوئیسیەکان بەشدار بوونی ئەندامانیان بە ئارمی حیزب و ئاڵای کوردستان بەرز نرخاند و لە سەر ئارم و مێژوو و ئامانجی حیزب پرسیاریان لە ئەندامان دەکرد و بۆ ئەوان جێگای خۆشحاڵی بوو