کرێکارێکی کورد لە کاتی کارکردن لە شاری ورمێ لە بینایەکی چەند نهۆمی بەردەبێتەوە.
سەر لە بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو کرێکارێکی تەمەن ٢٩ ساڵە خەڵکی شاری ورمێ لە کاتی کارکردندا لە شەقامی فێردوسیی، لە یەکێک لە نهۆمەکانی بینایەک دەکەوێتە چاڵی ئاسانسۆڕ و لاق و دەستێکی دەشکێ. ئەو کرێکارە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شاره کراوە.
ئەو کرێکارە کوردە بە هۆی لە بەرچاو نەگرتنی ئیمەنیی کار تووشی ئەو ڕووداوە هاتوە.











