دیوید كیلگور، ڕاوێژكاری پێشوو له كانادا، داوای له ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ سه‌قامگیری و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ جیهان ده‌بێ سپای پاسداران له لیستی تیرۆریستی بهاویژرێ و دژی هه‌موو كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی بوه‌ستینه‌وه.
ناوبراو له ڕۆژنامه‌ی هافینگتۆن پۆست ده‌نووسێ، ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به تایبه‌تی سووریه، ئافریقا و ته‌نانه‌ت ئورووپاش هه‌موو له‌لایه‌ن ئه‌و تیرۆریستانه‌وه ده‌كرێ كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ و له بواری ئیدئۆلۆژییه‌وه له داعش خراپترن.
دیوید كیلگور وێڕای ئاماژه به لایه‌حه‌یه‌كی مه‌جلیسی سه‌نای وڵاته‌كه‌ی ده‌نووسێ، پارلمانی كانادا بۆ سه‌قامگیری ئاشتی له جیهاندا ده‌بێ سپای پاسداران له لیستی تیرۆریستی بهاویژرێ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كاناداش كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به تیرۆریزم پێشێلكاریی مافی مرۆڤ زانی.