نیكی هیلی، باڵوێزی ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی، ئێمه وه‌ك ئۆباما ناكه‌ین، كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی پشتیوانیكردن له تیرۆریزم هیچ پاداشتێكی پێ ناده‌ین.
به‌پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، كۆشكی سپی هه‌ر ئێستا له حاڵی تاوتوێكردنی خۆكێشانه‌وه له ڕێكه‌وتنی ناوكیی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێرانه. ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه ترامپ به خرابترین ڕێكه‌وتنی ده‌زانێ.
نیكی هیلی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه وڵاتانی ناڕازیی دیكه‌ش هه‌یه به‌ڵام چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی ئامریكان. ئۆباما كارێكی نه‌كرد خۆشه‌وه بێ، ناڕاسته‌وخۆ كۆماری ئیسلامیی به‌هێز كرد و هه‌موو گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته لابرد. ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ كۆماری ئیسلامی له مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئا‌مریكا له ناوچه‌یدا. نموونه‌ی به‌رچاو هۆكاری هه‌موو وێرانی و گرژییه‌كانی سووریه، عێراق و زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه كۆماری ئیسلامییه.
ناوبراو ده‌ڵێ، ئێمه پاداشت به وڵاتێك ناده‌ین كه پشتیوانی له تیرۆیزم ده‌كا. دۆناڵد تڕا‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلا ده‌كه‌مه‌وه و نامه‌وێ وه‌ك ئۆباما بۆ سه‌ركۆمارێكی دیكه‌ی به‌جێ بێڵم.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ، ئێمه ده‌بێ ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش له‌به‌ر چاو بگرین، ده‌بێ پێكه‌وه دوایین بڕیار بده‌ین كه ئایا كۆماری ئیسلامیی ئه‌تۆمیمان ده‌وێ؟ وڵاتێك كه پێوه‌ندی چڕوپڕی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هه‌یه.