خەڵکی گوندی شارۆچکەی حەسەنئاوا لە هەمبەر کەمکاری وکەمتەرخەمیی بەرپرسانی شارەداری ئەو شارە خۆپێشاندانێکان وەرێخست و نارەزایەتییان دەربڕی.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شارۆچکەی حەسەن ئاوا، خەڵکی ئەوشارۆچکەیە بە نیسبەت بارودۆخی نالەباری جادە وک، هەروەها خراپی کۆڵان وشەقامەکانی ئەو شارۆچکەیە بەشیوەی بەربڵاو، لە بەردەم بینای شارەداری خۆپێشاندانیان کرد و، شارەداریان ناچار کرد کە لەو بارەوە بەڵێن بدا کە کێشەکان چارە سەربکات.
رۆژی یەکشەممە ١٠ی بانەمەڕ خەڵکی شارۆچکەی حەسەنئاوا سەر بە پارێزگای سنە بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین و گەیاندنی دەنگی ئیعترازی خۆیان بە گوێ بەرپرسان وکاربەدەستانی ئەو شارۆچکەیە ڕژانە سەر شەقام و، لە بەر دەرکی شارەداری ئەو شارۆچکەیە کۆبوونەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن خەڵکی وەزاڵەهاتوو سەرەڕای هەبوونی دەیان کەس لە هێزە ئەمنی وئینتیزامییەکان نزیک بە سێ کاتژمێر جادەی حەسەنئاوا بۆ سنەیان داخست و ڕیگەیان لە هاتووچۆی ماشینەکان گرت.











