سەرەڕای دانانی بناغەی بەنداوی سیکان پاش حەوت ساڵ لە شاری دەڕەشاری پارێزگای ئیلام هێشتا ئەو پڕۆژەیە کارە سەرەتاییەکانی نەکراوە.
سەرەڕای دانانی بەردی بناغە و دیاریکردنی تێچووی ئەو بەنداوە، ئەو پڕۆژەیە هەتا ئێستا پاش حەوت ساڵ هەر لە قۆناغی سەرەتایی دایە.
پڕۆژەی بەنداوی سیکان لە نزیک گوندی فەرهاد ئاوای شاری دەڕەشار هەڵکەوتووە کە هەموو ساڵێک بەرپرسانی حکوومەتی بەڵێن دەدەن کە ئەو پرۆژەیە تەواو بکەن، بەڵام بەڵێنەکانیان هەر لە چواچێوەی قسەدا دەمێنێتەوە.
هەواڵدەریی حکوومەتدی مێهر لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، کاری ئەو پڕۆژەیە بە هۆی نەبوونی بوودجە و سەرمایەگوزاری بۆ جێبەجێ کردنی بە ناڕوونی ماوتەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەو بەنداوە کێشەی حقوقی هەیە و لە ئەگەری دەست پێکردنی کاری ئەو بەنداوە، دەبێ خەڵکی گوندی فەرهاد ئاوای شاری دەڕەشار ئەو گوندە چۆڵ بکەن.
هەتا ئێستا ژمارەیەک لە سەرمایەدانەرانی نێوخۆیی و دەرەکی بە تایبەتی سەرمایەدانەرانی وڵاتی چین سەردانی ئەو پرۆژەیان کردوە، بەڵام بە هێچ ڕێککەوتنێک لەمەڕ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو بەنداوە نەگەیشتوون.
پێشتر فەرمانداری پێشووی دەڕەشار لە ساڵی ٩٤ی هەتاوی ڕاگەیاندبوو، یەکێک لە پرۆژە گەورەکان، لەو شارە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە لە بیر کراوە کە ئەویش بەنداوی سیکانە.
بە وتەی شارەزایان، جیاوازی بیروبۆچوون لە سەر پرۆژە نوێییەکان لە پارێزگای ئیلام بوونی هەیە و دەبێ بۆ تەواوکردن بەنداوی سیکان بەڵێندەران لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی وزە وتووێژ بکەن.
بەنداوی سیکان بە مەبەستی دابینکردنی ئاوی پێویستی پێنج هەزار هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچەیە دانراوە و لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیە بە هۆی نەبوونی تێچووی پێویست، ڕاگیراوە.
شایانی باسە پرۆژەی دروستکردنی بەنداوی سیکان لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی دەستی پێکردوە وهەتا ئێستاشی لەگەڵ بێ پاش نزیکەی ٧ ساڵ ئەو پڕۆژەیە هەر وەک خۆی ماوەتەوە.
شایانی باسە بەشێکی زۆر لە پرۆژەکانی ساز کردنی بەنداو، دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتی ئەحمەدی نەژاد، کە نەتەنیا نە بوو بە هۆی گەشەی کشت وکاڵ و دابینکردنی دەرفەتی کار، بەڵکوو بۆ بە هۆکاری لە ناوچوونی بەشێکی زۆر لە کانیاو وڕووبارەکانی کوردستان و تەنانەت لە چەندین شوێنی کوردستان ، ئاوی بەنداوەکانیان گواستووتەوە بەرو ناوچەکانی دیکەی ئێران.











