ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
سەر لە بەیانی ڕۆژی ڕابردوو ژنێکی لاوی بە ناوی “د.د” تەمەن ٢٢ ساڵە لە گەڕەکی مووسکی دووی شاری مەریوان لە ریگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشت.
پێشتریش، کچێکی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵە خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی بە شوودانی زۆرەملی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵکشان دایە ، و پەرۆشیی کۆمەڵگای لێکەوتووەتەوە.
شایانی باسە لە سەرەتای ساڵی نوێ تا ئێستا پتر لە ٢٠ کەس لە شارە جیاجیاکانی ئێران پەنایان بۆ خۆکوژی بردووە و هەژاری و بێکاری و گوشاری کۆمەڵایەتی و بێ هیوایی بە داهاتوو لە گرینگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی خۆکوژییەکانن لە شارەکانی کوردستان و ئەم رێژەییە لە شار وناوچەکانی سەرسنوور زیاترە.











