پاش تێپه‌ڕبوونی ٤٥ ڕۆژ له ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕه‌شید شه‌ریفیان، چالاكێكی مه‌ده‌نی له كامیاران، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو تا ئێستا هیچ زانیاری‌یان له‌سه‌ر شوێنی ڕاگرتنی نه‌بوو به‌لام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ناوبراو ڕایگه‌یاند كه ناوبراو بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات له سنه گواشتراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ، ڕه‌شید شه‌ریفیان، خه‌ڵكی شاری كامیان و ئه‌ندامی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له ئاوایی مێژوویی پاڵنگان كه ڕۆژی 26ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 95 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له‌و ئاواییه ده‌سبه‌سه‌ركرا و پاشان كه‌لوپه‌كی كه‌سۆكی ناوبراویشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌ریفیان سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون بۆ ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی و حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپا و ستادی هه‌واڵگریی ئیتلاعات نه‌یانتوانیوه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵه‌كه‌یان زانیاری به‌ده‌ست بێنن. به‌لام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ڕه‌شید به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ڕاگه‌یاندوه كه بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له سنه گواستراوه‌ته‌وه و له‌وێ لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێ.
ڕه‌شید شه‌ریفیان ڕۆژی 3ی خاكه‌لێوه‌ی 96 له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌دا ته‌نیا ئه‌وه‌ندی گوتبوو كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و ئه‌وه ته‌نیا زانیاریی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌شید بووه.
شایانی باسه كه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌نیا له شاره كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ڵك ڕاپێچی به‌ندیخانه و گرتنگه‌كانی ده‌ده‌ن له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران هیچ هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕوێورشه‌سمی نه‌ورۆز ده‌سبه‌سه‌رنه‌كراون. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی ڕێژیم به‌رچه‌سبی سیاسی به‌و بۆنانه ده‌ده‌ن و به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی بۆ حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی خه‌ڵك ده‌سبه‌سه‌رده‌كه‌ن.











