عه‌لی محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی، شاعیر و چالاكی سیاسی له شاری ئه‌یوانی سه‌ربه پارێزگای ئیلام به هۆی خوێندنه‌وه‌ی شێعرێك ڕه‌خنه‌گرانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرا.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش عه‌لی محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی شاعیری ناسراوی كورد له شاری ئه‌یوان به هۆی خوێندنه‌وه‌ی شێعرێكی ڕه‌خنه‌گرانه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادستانی گشتیی پارێزگای ئیلام بڕیاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی درا و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرا.
ناوبراو له كاتی كرانه‌وه‌ی ستادی هه‌ڵبژاردنی حه‌سه‌ن ڕوحانی ئه‌و شێعره‌ی له شاری ئیلام به زمانی كوردی و زاراوه‌ی كه‌ڵهووڕی خوێندۆته‌وه.
سادق حوسێنی، فه‌رمانده‌ی سپای پارێزگای ئیلام، مه‌كارم شیرازی، محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری هه‌ر كام له به‌یاننامه‌ی جیاجیادا داوای ده‌سبه‌سه‌ركردنی ناوبراویان كردوه.
عه‌لی محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی ساڵی 1347 له شاری ئه‌یوان له دایك بووه، ناوبراو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شێعر و ئه‌ده‌بی ئه‌و شاره‌یه، كارناسی باڵای له بواری “شیمی كاربردی” و هه‌روه‌ها مامۆستای شیمی له زانكۆكانی ئه‌و شاره و ، هه‌روه‌ها له چالاكانی بواری ئه‌ده‌ب و فەرهەنگی كه‌ڵهووڕی شاری ئه‌یوانه.
پێشتریش چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی ئه‌میرمحه‌ممه‌د مه‌له‌كپوور له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له به‌رده‌م ده‌رگای هاتنه‌ژووری یه‌كێك له ستاده‌كانی هه‌ڵبژاردن له شاری كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوبراو نه‌زانراوه. ناوبراو ئه‌ندامی پێشووی كانوونی فه‌رهه‌نگی خوێندكاریی وه‌حده‌ت و له هاوكارانی هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌كانی خوێندکاریی ئه‌و شاره‌یه.
جێی ئاماژەیە کە کەشوهەوای هەڵبژاردنەکان لە ئێران بە گشتی و بەتایبەتی لە ناوچە پەرواێزخراوەکان وەکوو پارێزگاکانی کوردستان زۆر جار دەبێتە دەرفەتێک بۆ نارەزایەتی دەربڕین و خستنە بەرباسی ویست و داوکانی خەڵک .











