هاووڵاتییه‌كی كورد له‌لایه‌ن حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپای له شاری سه‌ڵماس ده‌سبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ڕۆژی ڕابردوو كه‌سێك به ناوی عومه‌ر قه‌دیری خه‌ڵكی ئاوایی نه‌زه‌رئاوای سه‌ره‌به به‌خشی كۆهساری شاری سه‌ڵماس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حیفاره‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چالاكیی حیزبه كوردییه‌كان له‌وه ناوچه‌یه ده‌سبه‌سه‌ر و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێری ئازاد كرا.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێ ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی قه‌زایی بۆ ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراویان پێبێ هه‌ڵیانكوتاسه‌ر ماڵی عومه‌ر قه‌دیری و ده‌سبه‌سه‌ریان كرد و ماڵه‌كه‌یان پشكنی و پێیان ڕاگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه ئیزن ناده‌ین كه پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ نه‌سرین قه‌دیری كه گریلای حیزبی كرێكارانی كوردستان بوو له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیه شه‌هید كراوه، دابینێی.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی به‌ڵگه‌یه‌كیان به ناچاری به عومه‌ر قه‌دیری ئیمزا كردوه كه پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كچه‌كه‌یان دانه‌نێن.
پێشتریش بنه‌ماڵه‌ی قه‌دیری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جووڵه و هاتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو.











