حیفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی لە شاری سنە، چالاکێکی کرێکاریان بانگ و لێکۆڵینەوە لێکرا.
چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوی فارس گۆیلیان لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعات لە شاری سنەوە بانگ و لێپچینەوەی لێکرا.
ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە پێشتتر ٧ی بانەمەڕ، لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعات لەو بارەیەوە هوشداریان پێدابوو کە نابێ لە ڕێوڕەسمە نادەوڵەتییەکانی وەک ڕۆژی جیهانی کرێکاران و مامۆستایان بەشداری بکا.
هەورەها فارس گۆیلیان، پێشتریش لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لە شاری سنە، هاوکات لە گەڵ چەند کەسێکی دیکە لە ڕێوڕەسمی بەشداری کردن لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران، دەستبەسەر کرابوو.
شایانی باسە ماوەیەک لەوەپێش، شەیس ئەمانی، چالاکی کرێکاری پاش بانگکران و لێپرسینەوە، لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی ئەوەی لێکراوە کە نابێ بەشداری لە بەڕێوەبردنی هەر جۆرە چالاکییەک لە بەرەبەری ١ی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا بکەی.
شیاوی باسە بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا داوای لەکۆماری ئیسلامی کردوە کە چالاکانی کرێکاری کە لە زیندان ڕاگیراون ئازاد بکا ت و رێز لە مافی کرێکاران بگرێ و چیتر پێشێلی نەکا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە دۆخی نالەباری بەندکراوان و چالاکانی کرێکاری لەوبارەوە هوشداری بە کۆماری ئیسلامی داوە کە چەندین چالاکی کڕیکاری بە هۆی تێکۆشانی مەدەنی وسینفی لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی سزای دەساڵ زیندانیان بەسەر سەپاوە ئەمەش بە پێجەوانەی یاساوڕێسای نێونەتەوەییە ودەبێ لە زووترین کات ئازاد ببن.
هەروەها لە درێژەی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییدا هاتووە، کە کۆماری ئیسلامی دەبێ لە سەرکوتی ڕێکخراوە سینفییەکان واز بهێنی و لە ڕێگای دەستوپێوەندییە ئەمنییەکانیەوە چالاکانی کڕیکاری کە خوازیاری مافە رەواکانی چینی کرێکار و زەحمەتکێشن دەمکوت نەکا.











