ڕۆژی ٢٩ی ئابریلی ٢٠١٧ به ده‌سپێشخه‌ری یه‌په‌گه له شاری زوریخی وڵاتی سویس خۆپیشاندان و ڕێپێوانێكی سه‌دان كه‌سی بۆ مەحکومکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی دەوڵتی تورکیە بۆ سەر خاکی کوردستان و به‌تایبه‌تی بۆردوومانكردنی شه‌نگال و ڕۆژئاوای كوردستان وەڕێخرا.
لهوخۆپیشاندان و ڕێپێوانه‌دا كه ماوه‌ی نزیك به‌سێ كاتژمێری خایاند،کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش لەو وڵاتەدا، بە فەرمی بۆ بەشداریی کردن لەو خۆپێشاندانەدا بانگهێشت کرا بوو.
لەو خۆپێشاندانەدا په‌یامی كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان له لایەن خاتوو شه‌هێن موودهڕسیهوه خوێندرایه‌وه.
له‌وپه‌یامه‌دا وێڕای ئیدانه‌كردنی ده‌ستدرێژیه‌كانی ڕێژیمی توركیه، سووریه و ئێران بۆ سه‌ر گه‌لی كورد، داوی برایه‌تی، ته‌بایی و ته‌نانه‌ت یه‌كڕیزی له هه‌موو حیزب و ڕێكخراوه كوردستانیه‌كان كرابوو.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یامه‌دا وێڕای هاوده‌ردی و هاوخه‌میی کردن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئەو شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگانه‌ی کە به هۆی بۆردومانی ڕێژیمی توركیهوە شه‌هید و بریندار بوون، باسیان له‌وه‌ش كردبوو كه دوژمنه‌كانی ئێمه‌ی كورد، له‌هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان جیاوازیان نیه ، هەروەها لە درێژەی ئەو پەیامەدا ئاماژه‌ش به جنایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیش ده‌رحه‌ق به كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ڕه‌وڵی نه‌گه‌تیفی ئه‌و ڕێژیمه له ناوچه و جیهاندا، درابوو .