هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سنە ڕیگەیان نەدا رێورەسمێکی ژینگەپارێزی لە گوندی نزاز سەر بەناوچەی ژاوەرۆ بەڕێوە بچێ.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە پارێزگای سنە رۆژی هەینی ٨ی بانەمەڕ کە ژینگەپارێزان و چالاکانی مەدەنی ناوچەی ژاوەرۆ، سەرەڕای ئامادەکاری و بانگهێشتی خەڵک بۆ گوندی نزاز بە مەبەستی بەڕێوەبردنی رێورەسمێکی ژێنگەپارێزی و پێشوازی کردنی بەرفراوانی خەڵک لەو رێورەسمە، بەڵام ناوەندە ئەمنیەکان بەدەستێوردان و رێگریی کردن لە خەڵک رێگەیان نەدا کە ئەو رێورەسمە بەو چەشنە کە ئامادەکاری بۆ کرابوو بەڕێوەبچێت.
هەواڵنێری کوردستان وکورد لە ناوچەی ژاوەرۆ لەو بارەوە ڕایگەیاند کە پێش دەسپێکی ڕێورەسمەکە هێزێکی چەند سەدکەسی سەرجەم ڕیگاکانی گوندی نزاز تا سەر جادەی سنە یان ، تەنی بوو.
هێزە ئەمنی و ئینتیزامییەکانی رێژیم بە ڕاگرتنی خەڵک و وەرگرتنی بەڵگەنامەی خۆیان و ماشینەکانیان رێگەیان نەداوە خەڵک بچنە گوندی نزاز، بۆ بەشداریی کردن لەو رێورەسمە ژینگە پارێزییە.
تەنانەت لە چەند شوێن لە شاخە وکێوەکانی نزاز چەند قەناسە بەدەست مۆڵ درا بوون.
هەروەها ماڵپەڕی ژینگەوان لەوبارەوە رایگەیاند؛ کە بەهۆی تێکدانی ڕێورەسمی ژینگەپارێزی لە گوندی نزاز لە نێوان خەڵک و هێزە ئینتیزامییەکان شەڕ و تێکهەڵچوون هاتووتە ئاراوە.











