لە درێژەی خۆکوژییەکان لە شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی خەڵکی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵە بە ناوی موستەعاری “ج.خ” لە شاری سەردەشت بە هۆکاری نادیار پەنای بۆ خۆکوژی برد.
شایانی باسە ئیعتیاد، دەستکورتی و بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار و کێشەی بنەماڵەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو هاووڵاتییان دەژمێردرێ
دیاردەی خۆکوشتن ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای کوردستان بووەتە نەریتێکی دزێو و لە حاڵی پەرەسەندن دایە.
بە پێی ئاماری تۆمار کراوەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە پێنجەمین هاووڵاتیی کوردە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێ بەڵام لە ئاستی ئێران بە گشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خۆی لە ١٥ کەس داوە.