ناوگانی ئامریكایی له كه‌نداو ته‌قه‌ی وریاكردنه‌وه‌ی له به‌له‌مه گه‌شته‌كانی سپای پاسدارانی ئێران كرد.
هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس، وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه گوتی، كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو ته‌قه‌لێكردنی ناوگانی ئه‌ژده‌رهاوێژی ئامریكایی له كه‌نداو له به‌له‌مه گه‌شته‌كانی سپای پاسداران كه ده‌یانهه‌ویست له‌و ناوگان نزیك ببنه‌وه پشتڕاست كرده‌وه و ئه‌وه‌ی به نوێترین گرژیی ده‌ریایی نێوان ئا‌مریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.
سه‌رهه‌نگ ئه‌یان مه‌ك كونافی، وته‌بێژی ناوگانی پیچنجه‌می ئا‌مریكا له به‌حره‌ین گوتی، ئه‌و ڕووداوه ڕۆژی دووشه‌ممه قه‌وماوه.
هه‌روه‌ها به‌و هه‌واڵده‌ریی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و به‌له‌كانی سپای تا مه‌ودای ١٠٠٠ میتری نزكی ببوونه‌وه، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی زۆر به دره‌نگه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكرده‌وه.
سپای پاسداران پاش ڕێكه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكردۆته‌وه.
هێزی ده‌ریایی ئا‌مریكا له ساڵی ٢٠١٦ له‌گه‌ڵ٣٥ بابه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌بووه كه ساڵی پێشوو ئه‌و ڕێژه‌یه 23 حاڵه‌ت بووه.
ناکۆکی نێوان هیزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزەکانی ئەمریکا لەسەرەتای بەسەر کارهاتنی تڕا‌مپ زیادی کردوە، لە لایەک دیکەش فرۆکەکانی ئیسرائیلی رۆژی ڕابردوو ٥جار مۆڵگەیەکی سپای پاسدارانی لەە نزیک شاری دیمەشقیان بوردۆمان کردوە کە دەگوترێ ئەو شوێنانە کە کراوەنەتە ئامانچ شوێنی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی سپای پاسدارانە و ئەمەش بە چراسەوزی ئەمریکا بوردۆمان کراوە.