ڕێكخراوی ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور ڕۆژی ڕابردوو له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه ڕێژیمی ئێران هه‌روا یه‌كێك له ٥ زیندانی گه‌وره‌ی جیهان بۆ چالاكانی ڕاگه‌یاندنه و عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روا له لیستی دوژمنانی ئازادی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ڕاپۆرتنێرانی بێ‌سنوور دایه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ر له خۆڕا به ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس و وێبلاگنووسان به تۆمه‌تگه‌لی وه‌ك هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی و فه‌سادی ئه‌خلاقی ده‌سبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كا. به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ناله‌باری زیندانه‌كان و بێبه‌شكرانیان له مافی ده‌رمانی و پزیشكی زۆربه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه بۆ داكۆكی كردنی سه‌ره‌تایترین مافه‌كانیان ناچار ده‌بن مان له خواردن بگرن و ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. هه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌١٠ ڕۆژنامه‌نووس گیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆماری ئیسلامیی ئێران سزا نامرۆییه‌كانی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاستی وه‌ك لێدانی قامچی به‌كار دێنێ. له ساڵی ڕابردووی زایینی لانیكه‌م ٤ ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگایی به ناوی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی حوكمی قامچیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كرا.