دادگای فیدارڵی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی،٢ ئێرانیی به تاوانی دابینكردنی كه‌لوپه‌لی نیزامی بۆ كۆماری ئیسلامی به ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئیمارات، دادگای فیدارڵ ئه‌و وڵاته له ئه‌بوزه‌بی دوو ئێرانیی به تاوانی قاچاخكردنی كه‌لوپه‌لی نیزامی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دادگایی كردوه و سه‌رجه‌م حوكمی ١٣ ساڵ زیندان و جه‌ریمه‌ی نه‌غدی و ده‌ركردن له وڵاتی بۆ بڕینه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌بوزه‌بی بازرگانێك به ناوی “س.م.ا. ر” به‌هۆی پێشێلكردنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ڕێگه‌ی ناردنی ماتۆڕێكی به‌رق كه بۆ به‌رنامه‌ی ناوكیی به‌كار ده‌هێندرێ، حوكمی 10 ساڵ زیندان و ده‌ركردن له‌و وڵاته‌ی بۆ بڕیه‌وه.
هه‌روه‌ها دادگای ئه‌و وڵاته كه‌سێكی دیكه به تاوانی هه‌وڵدان و ناردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی نیزامی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی 3 ساڵ زیندان و 500 هه‌زار درهه‌م جه‌ریمه‌ی نه‌غدی كرد.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردوو ئه‌حمه‌د شێخزاده، ڕاویژكاری نوێنه‌رایه‌تیی ئێران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تاوانی پێشێلكردنی گه‌مارۆكان، پاره سپیكردنه‌وه و مه‌سه‌له‌ی ماڵیاتی له بروكلینی نیویۆرك دادایی كرا.
هه‌روه‌ها له سه‌رماوەزی هه‌مان ساڵدا كه‌سێكی ئامریكایی به‌هۆی پێشێلكردنی گه‌مارۆكان و پاره سپیكردنه‌وه تاوانبار كرا و له‌گه‌ڵ 3 ئێرانیی دیكه پێوه‌ندییان هه‌بوو و به شێوه‌ی ناقانوونی نزیك به یه‌ك میلیارد دۆلار له داراییه‌كانی ئێرانیان له بانكه‌كانی كوره‌ی باشوور ده‌رهێنابوو.
پێشتریش له وڵاتی ئاڵمان، بارزگانێكی ئێرانی له ئه‌یاله‌تی “نورد راین وستفالێن” به تۆمه‌تی پێشێلكردنی گه‌مارۆكان ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.