بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە ناوەند هەواڵی کوردستان وکورد گەیشتووە ، رۆژی ٦ی بانەمەڕ مەزارگەی شەهید پێشەوا قازی محەممەدو هاورێیانی لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات وسپای ئەوشارە قفڵ دەدرێ و بە کامێراش جموجۆڵی خەڵکیان خستووتە ژێر چاوەدێرییەوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ترسی ناوەندە ئەمنیەکان و کونترۆڵ کردنی مەزارگەی نەمران پێشەواو یارانی وەفاداری پێوەندی هەیە بە نزیکبوونی ١١٥ساڵەیی یادی لەدایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد و هاوکات بوونی ئەم ڕێکەوتە لەگەڵ فەزای بانگەشەی هەڵبژرادنەکانی شووڕای شارو گوندەکان کە رەنگە کەسانێک لە بەربژێران بیانهەوێت لەو شوێنە حەماسییە متینگ وگردبوونەوە بەڕێوە ببەن.
شیاوی باسە مەزارگەی پێشەوا قازی محەممەد و هەڤاڵانی لە مێژە بووتە قیبلەی کوردایەتی و ساڵانە لە سەرانسەر ی کوردستان ، چین وتوێژەکان بەتایبەتی چینی خوێندکار ولاوان سەردانی ئەو شوینە پیرۆزە دەکەن و بەرێزو حورمەتەوە گڵکۆی پێشەوای مەزن لە ئامێز دەگرن.
هەر ئەمەش بۆتە جێی نێگرانی ناوەندە ئەمنییەکان و بە شێوەی جۆڕاوجۆڕ کونترۆڵی جموجۆڵی خەڵک دەکەن لەو شوێنە پیرۆزە.