لە شەڕو تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هیزەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ دژبەرەکانی ئەو وڵاتە لە سنوورەکانی سیاستان وبەلووچستان و خاڵی سنووری “میرجاوە” ، ١٠ کەس لە هێزەکانی ئێران کوژران.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، شەوی چوارشەممە ٦ی بانەمەڕ لەناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچێستان و وڵاتی پاکستان شەڕ و تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە هاتووەتە ئاراوە و لە ئاکامی ئەو شەڕەدا ١٠ کەس هێزەکانی ئێران کورژارو و سێ سەربازی دیکەش بەتوندی بریندار بوون
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی مەسئولیەتی ئەو شەڕەیان وەئەستۆ نەگرتووە.
شایانی باسە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی وەک هەمیشە هێزە مەزهەبی و نەتەوەییەکانی ئەو ناوچەیە کە چەکیان دژ بەو وڵاتە هەڵگرتووە بە (اشرار) یان چەتە و ڕێگر ناو دەبات و ئەوانی لەوبارەوە بە تاوانبار زانیوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ، لە نێوان دژبەرانی رێژیم لە ناوچەی سیستان و بەلووچستان چەندین شەڕوتێکهەڵچوونی هاوشێوە هاتووتە ئاراوە و گرووپی “جەیشولعەدل” کە هێزێکی چەکدارییە ، وە ئەستۆی گرتووە.