سمایل بازیار، کادری به‌رجه‌سته‌ی حیزبی دێموکڕات‌و مامۆستای زانکۆ له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که بۆ یادی شه‌هید سمایل شه‌ریفزاده، پێشهنگو سیمبولی خه‌باتی خوێندکاری‌و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکهاتبوو، پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که تیکۆشانو خه‌باتی چه‌کداریی کۆمیته‌ی شۆڕشگێریی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ڕووی ناچاری نه‌بوو، ئیڕاده‌ی له پشت بوو.
یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد له سمینارێک‌دا که به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدکرانی سمایل شه‌ریفزاده‌و هاوڕێیانی پێکیهێنابوو، یادو بیرهوهوریی تێکۆشه‌رانی خه‌باتی چه‌کداریی ٤٧-٤٦ی کۆمیته‌ی شۆڕشگێریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی به‌رز ڕاگرت.
له‌و سمیناره‌دا که ڕۆژی شه‌ممه، ١٢ ی بانه‌مه‌ڕو له ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی شه‌هید سمایل شهریفزادهداو به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و که‌سانی میوان گیرا، سمایل بازیار، مامۆستای زانکۆ‌و ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی پێشووی حیزبی دێموکڕات باسێکی له ژێر ناوی” خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی جوڵانه‌وه‌ی ٤٧-٤٦” پێشکێش کرد.
بازیار له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا وێڕای باسکردن له گرینگیی جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی ٤٧-٤٦ له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان تیشکی خسته سه‌ر چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌ک که بۆ ئه‌و جووڵانهویه کراوه‌و به ڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه باسی ڕای جیاوازی خۆی بۆ ئه‌و جوڵانهوهیهو خوێندنه‌وه باوه‌کانی تا ئێستا بۆ جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی ٤٧-٤٦ ی حیزبی دێموکڕات به دژی ڕێژیمی پاشایه‌تیی کرد.
ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و باسه‌یدا پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد خه‌باتی چه‌کداریی کۆمیته‌ی شۆڕشگێریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ڕووی ناچاری نه‌بوو، به‌ڵکوو ویست‌و ئیڕاده‌ی شیلگیری ئه‌وانی له پشت بوو. هه‌روه‌ها ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه نه دنه‌دان و ده‌ستی ده‌ره‌کیی وه‌ک هاندانی حیزبی توده‌و حیزبی شیوعیی کوردستانی له پشت بووه. بازیار به هێنانه‌وه‌ی چه‌ند فاکتی مێژوویی له دۆخی حیزبی توده‌ی ئێران‌و شیوعیی کوردستان له‌و کاته‌دا حاشای له‌و جۆره بۆچوون‌و ئیدیعایانه کرد‌و پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌ره‌نجامی هه‌ستی شۆڕشگێریو ڕادیکالبوونی ڕێبه‌رانی ئه‌و جووڵانهوهیهو، ئیڕاده‌و ویستی ئهوانو؛ به‌ستێنی له‌بار بۆ گوورانی ئه‌و مێتۆده له خهباتو کاریگه‌ریی بیر‌و گوتاری خه‌باتی چهکداریو توند‌و تیژ له‌سه‌ر ڕێبه‌رانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه بوو.
سمایل بازیار له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا باسی کاریگه‌ریی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له که‌شی سیاسیی ئه‌و کاتی کوردستان‌و ئێرانی کورد‌و گوتی جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی ٤٧-٤٦ ی کۆمیته‌ی شۆڕشگێریی حیزبی دێموکڕات ١٨ مانگی خایاند، ئه‌رکی پێشمه‌رگه له‌و قۆناغه‌دا کارت تهبلیغیو ڕێکخستن له‌نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا بوو، پێشمه‌رگه له‌و قۆناغه‌دا به ته‌واو مانا پارتیزانه، ناوچه‌ی چالاکیی ئه‌و بزووتنه‌وه بهرتهسکو له ناوچه‌ی موکریان‌دا کورت ده‌بۆوه، له ڕووی چهکو چۆڵ‌و لۆجستیکه‌وه ته‌یار نین‌و له هیچ لایه‌که‌وه یارمه‌تی نه‌کراون، ده‌ستیان وه‌هیچ میدیا‌و ڕاگهیهنێک ڕانهگهیشتووهو ته‌نانه‌ت پشتی جیبههشیان نه‌بوه‌و ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن شاخه‌کان ته‌نیا دۆستی کورده‌کانن قه‌ت وه‌ک ئه‌و قۆناغه له خه‌باتی کورد ڕاست نه‌بووه. بازیار گوتی له‌و جوڵانه‌وه‌یه‌دا نیزیک به هه‌موو ڕێبه‌رانی بزاڤه‌که شه‌هید بوون، به‌ڵام ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه گۆمی مه‌ندو دوڕگه ئارامه‌که‌ی حه‌مه‌ڕه‌زاشای په‌هله‌ویی شڵه‌قاند.
کۆڕگێر له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به بهستێنو زاڵبوونی گوتاری ڕادیکالیسم له ده‌یه‌ی ٦٠ ی زایینی له زۆربه‌ی جیهانو کارتیكهریی ئه‌و گوتاره له‌سه‌ر تێکۆشه‌رانی کورد به تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا کرد که حه‌مه‌ڕه‌زاشا به زاڵکردنه‌وه‌ی دیکتاتۆڕیو خه‌فه‌قان ده‌ره‌تانی هیچ تێکۆشانێکی سیاسیی قانوونیی بۆ چالاکان‌و تێکۆشه‌ران نه‌هێشتبۆوه.
بازیار له کۆتایی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌ره‌ڕای ئه‌و ره‌خنه‌و تێبینییانهی ده‌کرێ له‌سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌ویه هه‌بێ، به‌ڵام جوڵانه‌وه‌ی چه‌کداریی ٤٧-٤٦ وه‌ڵامێکی بهجێو پێویست به دۆخی سیاسیی ئه‌و کات بوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕۆژێک مێژووی دنیا له ده‌یه‌ی ٦٠ ی زایینی‌دا بنووسرێته‌وه، ئه‌م بزاوتهش ئاڵقه‌یه‌که له‌و رووداوانه که ده‌بێ تۆمار بکرێ.
سمایل بازیار باسه‌که‌ی به‌و ڕسته‌یه کۆتایی پێهێنا که ئه‌گه‌ر له ئۆکتۆبری ١٩٦٧ دا پزیشکێکی ئاڕژانتینی به ناوی چێگوارا له شاخه‌کانی بۆلیهوی ده‌کوژرێ، چه‌ند مانگ دواتر له شاخه‌کانی کوردستانیش موهه‌ندیسێکی جه‌وان به ناوی سمایل شه‌ریفزاده له پێناو ئامانجه‌کانی که وه‌دیهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، شه‌هید دهبێو ده‌چێته کاروانی نه‌مرانه‌وه.
شایانی باسه که له بڕگه‌ی کۆتایی ئه‌و سمیناره‌دا کۆمه‌ڵێک له به‌شداران سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر باسه‌که‌ی کۆڕگێر هێنایه بهرباسو به پرسیار‌و تێبینی به‌شداریی باسه‌که‌یان کرد که دواتر له کۆڕگیڕه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر کرا.