رۆژی چوار شه‌ممه 6ی بانه‌مه‌ری 96 ( 26ی ئاوریلی 2017 ) شاندێکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان- باکور به سه‌ر په‌رستی زیوه‌ر ئه‌سلان سه‌رکی گشتیی و توران ده‌میرکۆل ئه‌ندامی مه‌جلیسی پارتی دێمۆکراتی کورستان – باکوور سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێریان
کرد ، له لایه‌ن شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی پێکهاتوو له ئیبراهیم زێوه‌یی و حسن کاکیلی یه‌وه ، پێشوازییان لێ کرا.
سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و پارتی دێمۆکراتی کوردستان – باکور و چۆنیه‌تی به‌هێزترکردنی ئه‌و پێوه‌ندییانه و هه‌روه‌ها و له‌لایه‌کی دیکه‌ش تێکه‌ڵاوی نێوان رۆژهه‌ڵات و باکور قسه‌وباس کرا و باشتر بوونی ئه‌م پێوه‌ندییانه له راستای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پرسی کورد لێک درایه‌وه.
دواتر له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دانیشته‌که‌دا باسێک سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌ر کام له پارچه‌کانی کوردستان به نیسبه‌ت یه‌کتر و له لایه‌کی دیکه‌ش پێوەندی نێوان حیزبه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر هاته به‌ر باس و ، هه‌ر دوولا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوون که هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری ئێستای ناوچه و کوردستان وا ده‌خوازێ که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و نه‌ته‌وه‌یی دا، هه‌وڵه‌کانی خۆیان له پێناو کۆده‌نگی وهاوهه‌ڵوێستی و یه‌کریزی چڕتر بکه‌نه‌وه.