ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی هه‌یئه‌تێكی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان له وڵاتی سویس پێكهاتوو له مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی، خاتووشهیدا خاڵه‌نژاد ئه‌ندامی كۆمیته و به‌رپرسی پهیوهندیهكوردستانیهكان، زاهیر قادر حاجی به‌رپرسی ته‌شكیلات و ڕه‌حمان مه‌حه‌مه‌دی به‌رپرسی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی به‌رن، به مه‌به‌ستی دیدارێكی سیاسی بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تی گرنگی هه‌نووكه‌ی كوردستان و ناوچه‌کە به خانه‌خوێی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری بێرن كوبوونه‌وه. له لایان به‌رپرسی یه‌كه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی له هه‌یئه‌تی حزب كرا و خۆشحاڵی خویان له‌و دیداره ده‌ربڕی لە لایەن هاوڕێیانمانەوە پەیامی هاوخه‌می به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی چه‌ندین پێشمه‌رگه و شه‌روان به به‌هۆیی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال و ڕۆژئاوا، به نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندرا. له لایان به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم دوكتۆر فه‌وزی باسێكی تێروته‌سه‌ل له‌مه‌ر هه‌لوومه‌رجی ئێستای باشوری كوردستان، پرسی گشتپرسی، شه‌ڕی داعش، سه‌ربه‌خۆی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێشکەش کرا. پاشان هه‌یئه‌تی حیزبی باسێكی تێر‌و تەسەلیان له‌سه‌ر هه‌لوومه‌رجی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئێران و پرسی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوێستی حیزب له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌وه كرد و باسیان له به‌رنامه‌و پرۆژه‌كانی حیزبی دێموكرات كرد. پاشان سیاسەتی ڕوون و ئاشكرای حیزبیان سەبارەت بە دەست وەرنەدان لە کاوروباری ناوخۆیی پارچەکانی دیکەی کوردستان وەبیر هێنایەوە و پێیان لەسەر ئەوە داگرتەوە کە هاوكاری و پشتیوانی له داواڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به ئه‌ركی هه‌موو كوردێك ده‌زانین. به‌شێكی دیکەی باسه‌كان ته‌رخانكرا بۆ هاوهه‌ڵوێستی هێز، كه‌سایه‌تی و ته‌نانه‌ت تاكه‌كانی كوردستان له وڵاتی سویس له مه‌ڕ پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان، تا لانی كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و تایبه‌ت له سویس یه‌كده‌نگی و به‌هاناوه‌هاتنی یه‌كتر به‌هێز بكرێ.