شه‌یس ئەمانی، چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران به‌دوای بانگكرانی پێشووتری، ڕۆژی ڕابردوو له ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا و پاشای هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ‌كرد كه نابێ خۆی و ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه كرێكارییه به‌شداریی ڕۆژی جیهانیی كرێكار بكه‌ن كه ڕۆژی 26ی خاكه‌لێوه به‌ڕه‌سمی نامه‌یه‌كی بۆ فه‌رمانداری سنه ناردوبوو و له‌و نامه‌یه‌دا داوای مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكاری كردبوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، شه‌یس ئه‌مانی، چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئازادی كرێكارانی ئێران كه ڕۆژی 3ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه بانگكرا، ڕۆژی ڕابردوو پاش چوونه بۆ ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا و له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا.
شه‌یس ئه‌مانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران و چالاكانی كرێكاریی شاری سنه ڕۆژی 26ی خاكه‌لێوه، له نامه‌یه‌كدا داوایان له پارێزگاری سنه كردوه كه مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكاریان كردوه و هه‌ربۆیه‌ش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره بانگ ده‌كرێ.
ئه‌و چالاكه كرێكارییه پاش ئاماده‌بوونی له ئیداره‌ی ئیتلاعات لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كرێ و به‌ڕه‌سمی پێی ده‌ڵێن، ئهگهربهشداریی له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار واته‌ی یه‌كی مه‌ی بكه‌ی، گرانت بۆ ته‌واو ده‌بێ