فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه ڕۆژی ڕابردوو ناوه‌ندی هێزه كوردییه‌كانی له عیراق و سووریه بۆردومان كرد و له ئاكامدا زیاتر له 20 شه‌ڕكه‌ری كورد كه له‌لایه‌ن ئامریكاوه پشتیوانیان لێده‌كرێ له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه، له هێرشێكی ئاسمانیی توركیه له شاری ماكیكیه‌ی سووریه له نزیك سنووره‌كانی توركیه، 15 كه‌س له یه‌كینه‌كانی پارێزگاریی گه‌ل و 3 كه‌س پرسنێلی پزیشكیش گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌و هێرشه كه خوێناوی‌ترین هێرش دژی هێزه كوردییه‌كانی سووریه بووه یه‌ك ڕۆژ دوای ئه‌وه‌بوو كه به‌ره‌ی كورد و عه‌ره‌ب “هێزه دێموكراتیكه‌كانی سووریه” گه‌یشتبوونه شاری “ته‌به‌قه‌ی ئه‌و وڵاته.
چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه ده‌ڵێن، پاش ئه‌وه‌ی كه توركیه له مانگی مارس ڕایگه‌یاند كه عه‌مه‌لیاتی نیزامی خۆی له سووریه‌دا ڕاگراتووه، ئه‌وه یه‌كه‌م جاره هێزه‌كانی توركیه هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر خاكی سووریه.
هه‌روه‌ها له عێراق، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه به قه‌ولی خۆیان له هه‌وڵی بۆردومانكردنی هێزه‌كانی حیزبی كرێكارانی كوردستان له شه‌نگاڵ بوون به هه‌ڵه 6 پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه ئامانج.
كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی توركیه‌یان مه‌حكوم كرد، به‌ڵام توركیه گوتبووی، ئه‌و هێرشانه دژی ئه‌و تیرۆریستانه كه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له هێرشێكی ئاسمانی بۆسه‌ر ئاواییه‌كی سه‌ربه پارێزگای ئه‌دلیب كه ده‌وترێ كه له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه كراوه لانیكه‌م 12 كه‌س كوژران و له هێرشێكی دیكه‌دا ناوه‌ندێكی ده‌رمانیی له ئاواییه‌كی ته‌نیشتی كاول كرد.
له‌لایه‌كی دیكه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا هێرشه‌كانی توركیه بۆسه‌ر كوردانی هه‌رێمی كوردستان و سووریه مه‌حكوم كرد و به جێی نیگه‌رانیی زانی.
.