ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند كه به‌له‌مه‌كانی سپای پاسداران له ئاوه‌كانی كه‌نداو له‌گه‌ڵ پاپۆڕێكی ئه‌و وڵاته تێكهه‌ڵچوون.
سایتی هه‌واڵده‌ریی گالف نیوز ئیدیعای كرد كه به‌له‌مێكی تیژڕه‌وی سپای پاسدارانی ئێران پاش هاتنی ناقانوونی بۆ ئاوه‌كانی ئیمارات، پاپۆڕێكی ئه‌و وڵاته‌وه وه‌دوای ده‌كه‌وێ پاشان ته‌قه و پێكدادان ڕوو ده‌دا و له ئاكامدا سه‌ربازێكی ئیمارات ده‌كوژرێ.
شایانی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ئێران سنووره ئاوییه‌كانی ناوچه ده‌به‌زێنن، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به‌له‌مه تیژڕه‌وه‌كانی سپا، خۆیان له پاپۆڕێكی ئا‌مریكا نزیك ده‌كه‌نه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی توندی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.