رۆژی سێ شه‌ممه ٥ی بانه‌مه‌ری ٩٦ ( ٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٧ ) شاندێکی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان پێکهاتوو له به‌رێزان به‌همه‌ن حسین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی و دوکتۆر هیوا سه‌ید سه‌لیم به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشآنی کوردستان ،سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر یان کرد و له لایه‌ن ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزبه‌وه پێشوازییان لێ کرا.
سه‌ره‌تا له سه‌ر پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، قسه‌وباس کرا و، پێداگری له سه‌ر کرایه‌وه .
دواتریش کۆمه‌ڵێک بابه‌تی پێوه‌ندیدار به پرسی کورد به گشتی و به‌تایبه‌ت بارودۆخی ئاڵۆز و هه‌ستیاری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران و هه‌ڵوێستی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردن هاتنه به‌ر باس و ئالوگۆری بیرورای له سه‌ر کرا.
پاشان دۆخی هه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌ت پرسی له ئارادابوونی رێفراندۆمی باشووری کوردستان هاته گۆڕێ و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی لێک درانه‌وه و، چۆنیه‌تی ته‌عامول و به ئاکام گه‌یاندنی رێکاره‌کانی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ، قسه‌وباسی له سه‌رکرا و لەوبارەوەش، کۆده‌نگی و هاوکاری و یه‌کریزی حیزبه‌کانی باشووری کوردستان به فاکته‌ری سه‌ره‌کی له قه‌ڵه‌م درا.