بە پێی هەواڵی گەیشتوو ، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕ کەسێکی خەمخۆرو کوردپەروەر لە ناوچەی بۆکان بەناوی ئەحمەد میرزادە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئەحمەد میرزادە خەڵکی حاجی لەکی بۆکان لە پاڵپشتان و خەمخۆرانی حیزبی دێموکرات بوو لە سەردەمی سەختی خەباتی چەکداری لە شاروگوندەکانی کوردستان ولەو بارەوە لە هیچ خزمەتێک بە تێکۆشەرانی دێموکرات دەریغی نەکردووە.
ئەو مرۆڤە بەهەست ودڵسۆزە دوای بەسەربردنی ژیانێکی سەرفەرازانە، لە تەمەنی ٧٠ ساڵەیدا لە شاری بۆکان ، دڵە پڕ لە ئاواتەکەی لە لێدان ڕاوەستا.
شایانی باسە ناوبراو باوکی ڕەشید عەلیابادی ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانە و هەر بەم بۆنەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکارو بنەماڵی ئەحمەد میرزادە، خۆی لە خەمیان بە شەریک وبەشدار دەزانێ.