كۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خاته سه‌ر ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
تلویزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی‌كرده‌وه كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به نانه‌وه‌ی ئاژاوه له نێو لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خاته سه‌ر ڕێ به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
قاسم سلێمانی، یەکێک لە فه‌رمانده‌کانی سپای قودسی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش وێڕای سه‌ردانێك بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد كه له به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان خۆبپارێزن و هه‌روه‌ها گوتی ئێمه عێراقێكی یه‌كپارچه‌مان ده‌وێ.
ناوبراو به فشارهێنان له ڕێگه‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبیەوە، له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه هه‌رێمی كوردستان له به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی دوور بخاته‌وه.
فشاره‌كانی تاران ته‌نیا ڕێگریكردن له ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان نییه به‌ڵكوو ئه‌و وڵاته به بیانووی بوون و چالاكیكردنی حیزبه كوردییه‌كانی نه‌یاری ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی نیزامییه‌وه ده‌ست له كاروباری ئه‌و هه‌رێمه‌ش وه‌رده‌دا.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌وه تاوانباره كه چه‌ندین جار هێرشی كردۆته سه‌ر حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش له ڕێگه‌ی دانانه‌وه بۆمب له نزیك مه‌قه‌ری سه‌ره‌كیی حیزبی دێموكراتی كوردستان چه‌ندین كاردو پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌كانی ئاشایشی هه‌رێمی كوردستانیش شه‌هید بوون.
زۆر جار ڕاگه‌یه‌نه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی پێداگربێ ، له‌وانه‌یه هاوكاریی و پێوه‌ندییه ئابووریی و سیاسییه‌كانمان بپچڕێنین یان كه‌میان بكه‌ینه‌وه.