٢ ئه‌ندامی سپای قودسی سه‌ربه سپای پاسدارانی ئێران له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه كوژران.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵده‌ریی سووریه، ٢ ئه‌ندامی دیكه‌ی سپای پاسدارای ئێران كه له پارێزگای گوڵستانه‌وه نێردرابوون، له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه كوژران.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و دوو پاسداره به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دڕه‌زا شیبیانی و ئه‌حمه‌د غوڵامی له پارێزگای گوڵستانی ئێرانه‌وه بۆ پاراستنی حه‌ره‌م “مدافعان حرم” له سووریه هاتبوون، كوژران.
شایانی باسه كه ئه‌و دوو پاسداره خه‌ڵكی فازڵ ئاباد و ئازادشاری پارێزگای گوڵستان بوون.
هەتا ئێستا رێژەی کوژراوانی سپای پاسداران لە شەڕ وتێکهەڵچوونەکانی سووریە بە دروستی بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام هەواڵەکان باس لەوەدەکەن تا کوو ئێستا بە سەدان کەس لە فەرماندەکانی سپای پاسداران و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە لە سووریە‌دا کوژراون.