حوكمی ئێعدام ٧ به‌ندكراوی ئه‌منیه‌تیی كورد كه به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا ده‌سبه‌سه‌ركرابوون له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه كه‌م كرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، عه‌لیڕه‌زا ته‌باته‌بایی پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌ی ئه‌و ٧ به‌ندكراوه ئه‌منییه‌تییه گوتی، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و ٧ به‌ندكراوه بۆ لقی ١٥ دادگای شۆڕش به‌ڕێكراوه و له‌وانه‌یه به‌م زووانه له كۆبوونه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به‌و په‌روه‌نده‌یه، حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
ئه‌و ٧ به‌ندكراوه به ناوه‌كانی داوود عه‌بدوڵاهی كوڕی مه‌حمود، كامڕان شێخه كوڕی عه‌لی، فه‌رهاد سه‌لیمی كوڕی مه‌جید، خوسره‌و به‌شاره‌ت كوڕی عه‌بدوڵا، قاسم ئابه‌سته كوڕی مسته‌فا، ئه‌یوب كه‌ریمی كوڕی عومه‌ر و ئه‌نوه‌ر خزری كوڕی محه‌ممه‌د له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ده‌سبه‌سه‌رن.
پێشتر ئه‌و ٧ به‌ندكراوه له‌لایه‌ن لقی 28ی دادگای شۆڕش له شاری تاران حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو و بنه‌ماڵه‌كانیان خوازیاری دادگایی كردنی عادڵانه‌ی ڕوڵه‌كانیان بوون و له نامه‌یه‌كدا داوایان له سه‌رۆكی قه‌زایی ڕێژیم كردبوو كه پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده و حوكمه‌كانیاندا بكه‌ن.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌و ٧ به‌ندكراوه به تۆمه‌تی تیرۆركردنی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولڕه‌حیم تینا له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ركرابوون. مامۆستا عه‌بدولڕه‌حیم تینی پێشنوێژی مزگه‌وتی خوله‌فای ڕاشدینی ئه‌و شاره‌بوو كه ڕۆژی ٧ی ڕه‌زبه‌ری ٨٧ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا. ئه‌و به‌ندكراوانه له ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردندا ئاماژه‌یان به كێشه و جیاوازیی نێوان خۆیان ئه‌و مامۆستایه‌یان كردبوو به‌ڵام ده‌ڵێن له كوشتنی ناوبراودا ده‌ستمان نه‌بووه.
ئه‌و به‌ندكراوانه پاش ٦ مانگ له گرتنگه‌كانی ڕێژیم بۆ به‌ندی ٣٥٠ زیندانی ئێڤین گواسترانه‌وه و پاش ٢٠ ڕۆژی دیكه‌ش له ڕۆژی ٢٥ خاكه‌لێوه‌ی ٩١ بۆ به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گواستراونه‌ته‌وه.