كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌نداوی سه‌یمه‌ری ئیلام له به‌رده‌م مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له تاران به‌ڕێوه‌چوو. كۆمه‌ڵێكك له خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ری به‌نداوی سه‌یمه‌ره بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان له تارانن.
ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌نداو و نیروگای سه‌یمه‌ری ئیلام له به‌رده‌م بینای مه‌جلیسی شورای ئیسلامی كۆبوونه‌وه و سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه و وه‌بن ئاوكه‌وتنی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه له خزمه‌تگوزاری و خۆشبژێوی بێبه‌شن و داوایان له وه‌زاره‌تی نیرو كردوه كه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه بێن.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی خوێندكارانی ئێران، ناڕازییان ئه‌وه‌نده توڕه‌بوون كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌جلیس شه‌ڕه قسه‌یان كردوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته دوو نوێنه‌ری مه‌جلیسی شاره‌كانی شیراز و قه‌سری شیرین هاتنه نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌و به‌ڵنییان به ناڕازییان دا كه داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.