وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا، ناوی ٢٧١ كه‌سی له سووریه كه له ناوه‌ندێكی زانستیی ده‌مێشق كاریان ده‌كرد، له لیستی لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م كه‌سانه پێوه‌ندییان به به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی شیمیایی بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئاوایی خان شێخون هه‌بووه، كه ده‌وڵه‌تی سووریه ئه‌و هێرشه ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌ركۆماری سووریه به به‌كارهێنانی گازین سارین له هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی ئاوایی خان شێخون له پارێزگای ئه‌دلیب تاوانبار ده‌كا. له‌و هێرشه‌دا ٨٧ كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون كوژران.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئا‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ٢٧١ كه‌سی له ناوه‌ندی موتاڵای زانسی و توێژینه‌وه‌كان له سووریه له لیستی گه‌مارۆكان هاویشت.
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا هه‌موو داراییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بانكه‌كانی ئا‌مریكا داخستووه و هه‌ر چه‌شنه مه‌عامه‌له‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئامریكاوه قه‌ده‌غه كرا.