بەپێی ڕاپۆرتی نهێنیی كارناسانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بۆ شوورای ئەمنیەتی ئەم ڕێكخراوە نێردراوە، ئێران هەر نەبێ لە ساڵی ١٣٨٨ بەم لاوە خەریكی پڕچەككردنی شیعە حوسییەكانی یەمەنە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەم ڕێكخراوەیه بەپێی لێكۆڵینەوەی كارناسانی خۆی دوای دهستبهسهرداگرتنی پاپۆڕێكی ئێرانی بە ناوی “جەهان” لە ساڵی ٩٢ لە لایەن دەوڵەتی یەمەنەوە، بەم ئەنجامە گەیشتووە كە كۆماری ئیسلامی سەرهەڵداوانی ئەم وڵاتە به چەكو تەقەمەنی تهیارو پۆشتە دەكا.
بە پێی ئەم زانیارییانە دەركەوتووە كە پاپۆڕی جەهان، یهکێک لهو پاپۆڕانە بووە كە هیچ نەبێ ماوەی ٦ ساڵە، لە ڕێگەی دەریای یەمەنەوە دژبەرانی ئەم وڵاتەی پڕچەك كردووە. ئەم زانیارییانە هەروەها دهریان خستوه كە ئەم پاپۆڕانە لە ئێرانەوە وەڕێ كەوتوونو جگە لە حوسییەكانی یەمەن، ئامانجی دیکهشیان لە وڵاتانی دراوسێی دیكە هەبووە.
جگە لە پاپۆڕی جەهان، كارناسانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لێکۆڵینهوهیان لهسهر ٥ پاپۆڕی دیكەی ئێران كردووە كە چەكوچۆڵیان بۆ حووسییەكان بردووە.
هەروەها ئەم ڕاپۆرتە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ساڵی ١٣٩٠دا پاپۆڕێكی ماسیگریی ئێران، لە لایەن هێزەكانی یەمەنەوە ڕاگیرا كە لەم پاپۆڕەدا ٩٠٠ ڕاكێتی دژەتانك دۆزرانهوه. ئهو پاپۆڕه بارهکهی لە ئێران لێدابوو، و بڕیار بووە ئەم ڕاكێتانەش بە دەستی حوسییەكان بگەن.
شایانی باسە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی ٨٦ دا بە پهسندکردنی بڕیارنامەیەك فرۆشتنی چەكو تەقەمەنی لە ئێران قەدەغە كردو هەموو ولاتانی جیهانیشی وریا كردبۆوە كە خۆ لە گواستنەوەی چەك و چۆڵی ئێران بە دوور ڕابگرن.