عەلی جەمشێدی هەڵکەتوو لە بنەماڵەی کوردپەروەری ناوچەی قەڵخانیی کرماشان، قارەمانی بواری وەرزشی بۆکس لە ئاسیا ، رۆژی شەممە ڕیکەوتی ٢ی بانەمەڕ کۆچیدوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کوردستان وکورد، لە رێورەسمی ناشتن و پرسە وسەرەخۆشی ئەو وەرزشوانە سەرکەوتووە، بەهۆی یارسانی بوونی هیچ کام لە بەرپرسانیی حکومەتی بەشدارییان نەکرد، ئەمە لە کاتێکدایە خەڵکێکی بەرفەراوان و هەروەها بەشێک لە وەرزشوانە ئێرانی وکوردەکان لەو رێورەسمەدا بەشداربوون.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کوردانی یارسان لە دەڤەری کرماشان، بەشێوازی جۆراجۆر لەگەڵ هەڵاواردن ودووچاوەکیی سیتماتیکی کۆماری ئیسلامی رووبەڕوون.
عەلی جەمشیدی قارەمانی ناوداری دەیەی ٤٩و٥٠ی هەتاوی، بۆکسێرێکی دیار و خاوەن ئیخلاقی ناوچەی کرماشان، بە هۆی ئازایەتی لە بواری وەرزشی بۆکس لە لایەن خەڵکەوە نازناویی عەلی چاو هەڵۆی پێ بەخشرابوو.
ئەو وەرزشوانە کوردە دوای تۆمارکردنی چەندین شانازی نێونەتەوەیی لە بواری وەرزشی بۆکس، لە دوویەمین رۆژی دوویەم مانگی بەهاری ٩٦٦ی هەتاوی ماڵاوایی لە ژیان کرد.