عومه‌ر فه‌رهه‌نگ، به‌ندكراوێكی سیاسی به هۆی مانگرتنی 11 ڕۆژه‌ی خۆی له بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدایه.
عومه‌ر فه‌رهه‌نگ، له دایكبووی ساڵی 1351، كوڕی عه‌بدوڵا، خاوه‌نی ژن و منداڵ خه‌ڵكی شاری ورمێ، له ڕۆژی 27 ی خاكه‌لێوه به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی مانی له خواردن گرتووه.
ناوبراو له ساڵی 87 وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر و ماوه‌ی 3 مانگ له ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌دا له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرا و پاشان حوكمی 10 ساڵ زیندان و دوورخرانی بۆ زیندانی ئه‌رده‌بیلی به‌سه‌ردا سه‌پا.
عومه‌ر فه‌رهه‌نگ له مانگی خه‌رمانانی 89 بۆ زیندانی ئه‌رده‌بیل دوورخرایه‌وه و تا ئێستا ماوه‌ی 6 مانگه له زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره‌دا ڕاگیراوه.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه زیاتر له 3 ساڵه غودهیهكی له ملی هاتووه و پزیشكانی زیندان پێیان ڕاگه‌یاندوه كه ده‌بێ به‌خێرایی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكرێ، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار و به تایبه‌ت ده‌زگای قه‌زایی له ناردنی خۆیان پاراستوه.
عومه‌ر فه‌رهه‌نگ ماوه‌ی 9 ساڵه له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دایه و به هۆی خراپی خواردن و بارودۆخی بێهداشت تووشی نه‌خۆشی قارچ و نه‌خۆشیی ڕیخۆڵه بووه.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كورده كه له شاری ورمێ نیشته‌جێن، چه‌ندین جار داوایان له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار كردوه كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی ناوبراو بكه‌ن به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داونه‌ته‌وه