به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی پارێزگای كرماشان ڕایگه‌یاند كه سه‌دی 30ی قوتابخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه پێویستیان به تێكدان و دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی مێهر، مه‌رزبان نه‌زه‌ری، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی كه‌میی بوودجه بۆ دروستكردنی 48 قوتابخانه بڕی 800 میلیۆن تمه‌ن له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه یارمه‌تی دراوه كه سه‌رجه‌م بوودجه‌ی پێویستی ئه‌و پڕۆژانه 12 میلیارد تمه‌نی تێچووی ده‌بێ به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بوودجه‌یه ته‌رخان نه‌كراوه به‌ڵام بۆ دروستكردنی زیندان له‌و پارێزگایه هه‌ر ئێستا له هه‌وڵی دابینكردنی بوودجه‌ی تایبه‌تی دان.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی له شاره‌كانی داڵاهوو، سه‌لاسی باوه‌جانی، جوانڕۆ، سه‌حنه و قه‌سری شیرین به هاوكاری خێرخوازان 19 پڕۆژه‌ی نیوه‌چڵ كه پێویستیی به بڕی 30 میلیارد تمه‌ن بوودجه‌یه، دروست كراون.
پارێزگای كرماشان سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی له بواری سامانه سروشتییه‌كانه‌وه قوتابیانی ئه‌و شاره ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له كانێكسه‌كاندا فێری وانه ده‌بن. كه‌ڵه‌كه‌بوونی پڕۆژه نیوه‌چڵه‌كان له‌لایه‌ك و نۆژه‌نكردنه‌وه تێكدانی سه‌دی 30ی قوتابخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌كی دیكه گیروگرفتی ده‌وڵه‌ت چه‌ندقات قورس‌تر ده‌كا، ئه‌گه‌رچی مه‌جلیس ده‌وڵه‌تی ئه‌ركدار كردوه كه بوودجه‌ی 3 هه‌زار میلیارد دۆلاری له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا ته‌رخان بكا، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌یوێراوه ده‌ست بۆ ئه‌و پڕۆژانه به‌رێ كه تێچووی قورسیان ده‌وێ.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی كرماشان ڕایگه‌یاند، بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی نیوه‌چڵی به‌نداوی قشڵاقی شاری سه‌حەنه بڕی 30 میلیارد تمه‌ن بوودجه پێویسته.
كیاسه‌ت ئه‌میریان به هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی مێهری گوت، به‌نداوی قشڵاق به‌هۆی نه‌بوونی بوودجه كاره‌كانی ڕاوه‌ستاوه و ئه‌و پڕۆژه‌یه كارێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌قسه‌ی ناوبراو قه‌راره 7 میلیارد تمه‌ن بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێ.