کۆمەڵێکی دیکە لە ڕاوچییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ساڵانێکە خەریکی ڕاوکردنی پەلەوەرە کێوەییەکانن، بە ئازادکردنی کەوەکانیان بۆ باوەشی سروشت، خۆیان لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت کردەوە.
ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە کۆنە ڕاوچییەکانی شاری سەردەشت ، زیاتر لە ١٥ کەویان ئازاد کرد و بەڵێنیان دا کە چیدیکە ڕاوی پەلەوەرە کێوەییەکان نەکەن، چەک و قەفەسەکانیان سووتاند.
پێشتریش، ڕۆژی هەینی ١٨ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە ڕاوچییەکانی شاری بۆکان لە بناری کێوی”بەردە زەرد” لەسەر گڵگۆی”موقبیل هونەرپەژوو” زیاتر لە ١٠٠ کەوی ڕاوکراویان ئازاد کرد.
پێویست بە ئاماژەیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ڕاوچییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، دەستیان کردوە بە ئازاد کردنی باڵندەکان و شکاندنی قەفەسەکانیان و ئەم کارەش ژینگەپارێزان و ژینگە دۆستانیان خۆشحاڵ کردووە.