٣ هه‌زار و١٩٠ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
پزیشكی قانوونی له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه له ساڵی ١٣٩٥ زیاتر له ٣ هه‌زار و ١٩٠ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه كه له‌و ڕێژه‌یه 2 هه‌زار و ٨٤٧ كه‌سیان پیاو و ٣٤٣ كه‌سیان ژن بووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پارێزگاكانی تاران، فارس و خۆراسانی ڕه‌زه‌وی زیاترین قوربانیانی ئه‌و دیارده‌یه‌ی پێوه دیاره و پارێزگاكانی خۆراسانی باشوور، ئیسلامی و بوشێهر كه‌مترین ئاماری قوبانیانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان هه‌بووه.
ئه‌و ئاماره له ساڵی ١٣٩٤، زیاتر له ٣ هه‌زار و ٧ كه‌س بووه.
پێشتر یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی ڕایگه‌یاندبوو كه ڕۆژانه١٠ كه‌س له ئاستی ئێران‌دا به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ٧٠ كه‌سیش ڕۆژانه به ڕێژه‌ی تووشبووان زیاد ده‌بێ.
به‌پێی ئاماری ڕه‌سمیی ناوه‌نده‌كانی پێش‌گرتن به ئیعتیاد، زیاتر له ١میلیۆن و٤٠٠ هه‌زار كه‌سی موعتاد له ئێران‌دا هه‌یه ،ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ 4 میلیۆن كه‌سی تووشبوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌خه‌مڵێنن.