تۆمهتی دوو گیراوی سیاسیی كورد كە پێشتر لە لایەن هێزهکانی ئیدارهی ئیتلاعاتی سەڵماس لە پارێزگای ورمێوه دەسبەسەركرابوون، لە لایەن ناوهنده ئەمنیەتییهکانی ڕێژیمهوه ئاشکرا کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، تۆمەتی ئەم دوو چالاکه کورده بە ناوەكانی موحەرەم ئاڵخانی و پێژمان مامێدی كە پێشتر لە لایەن هێزەكانی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئهم شارەوه دەسبەسەر كرابوون، پڕۆپاگەندەتهبلیغات به دژی ڕێژیم ڕاگهیهندراوه.
ئەم دوو چالاکه كوردە بە شێوەی جیاجیا لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتهوه لێكۆڵینەوەیان لێكراوهو له ئێستادا پێژمان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سەڵماسو موحەڕەم لە زیندانی ورمێدا دەستبەسەرن.
موحەڕەم ئاڵخانی خەڵكی شاری سەڵماسە که لە سەرەتای مانگی بانەمەڕ لە لایەن ئیدارهی ئیتلاعاتهوه دەسبەسەرو بۆ زیندانی ورمێ گواسترایەوە. “پێژمان مامێدی”ش خەڵكی شارەكی ئیسلام ئابادی شاری سەڵماسە كە ڕۆژی یەكشەممە ٦ی بانەمەڕی ئەمساڵ لە ماڵی خۆی لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتهوه دەسبەسەر كرا.
شایانی باسە كە تا ئێستا ئەم دوو كەسە دادگایی نەكراونو هێشتا پەروەندەكەیان لەلایهن ئیدارەی ئیتلاعاتهوه بۆ دادگا بهڕێ نهکراوه.