دایکی شەهیدێکی دیکەی حیزبی دیموکرات لە ناوچەی شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی ١ی بانەمەڕ دایە شەمسی سەعادەت دایکی شەهید کەریم دەروێشی و دایەگەورەی شەهید محەممەد کوردنەژاد ناسراو بە محەممەد عەلی پیرەژنێ لە ئاوایی تاچیناوێ سەر بە شاری شنۆ لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بنەماڵەی رووسووری شەهیدان و بەتایبەتی دایکانی جگەرسووتا لە نێو خەڵک و بەتایبەتی خەڵکی خەباتکار جێگەی ریزو حورمەتی هەمیشەیی و هەموو کات پاڵپشتێکی قورس وقایمن بۆ بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان هەر بۆیە راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکاری دایە شەمسی سەعادەت و خەڵکی ناوچەی شنۆ ، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.