٣٠٠هەزار لە مەئموورانی هێزە سەرکوتکەرەکانی سەر بە سپای پاسداران و هیزە ئینتیزامییەکان بۆ پاڕاستن و بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنەکان و هەروەها پێشگرتن لە هاتنە ئارای هەرچەشنە نارەزایەتی دوای هەڵبژاردنەکان ئامادە کراون.
هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و شووڕای شاروگوندەکان لە ئێران کە ٢٩ی بانەمەڕ بەرێوە دەچێ، لە ئێستاوە بە هۆکارگەلی دەرەکیی ونێوخۆی هەڵبژاردنێکی هەستیار دەبێ و، هەرئەمەش ناوەندە ئەمنییەکانی نیگەران کردوە.
پاسدار حسێن ئەشتەری فەرماندەی هیزە ئینتیزامییەکانی رێژیم ڕایگەیاند لە ئێستاوە ٣٠٠هەزار هێز بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ هاتنە ئارای هەرچەشنە نارەزایەتی دەربڕین و گردبوونەوەی خەڵک و بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان ئامادە کراون.
ناوبراو ڕایگەیاند ڕێگە بە بەڕێوەبردنی هەرچەشنە کۆبوونەوەو گردبوونەوەی نایاسایی نادرێ و، بەتوندی ڕووبەڕووی دەبینەوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە ترسی ناوەندە ئەمنییەکان لە دووپاتبوونەوەی ئەزموونی ساڵی ٨٨ی هەتاویە کە بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە ئاکامی هەڵبژاردنەکان خەڵکێکی بەرفەراوان ڕژانە سەرشەقام و، نارەزایەتی بەربڵاوی لێکەوتەوە و بۆ یەکێک لە گرفتەکانی سەر رێ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەتی باڵی بناژۆخواز.
پاسدار حسێن ئەشتەری بە باس کردن لە میلیتاریزە کردنی کەشوهەوای هەڵبژاردنەکان، لەو پێوەندییەدا باسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد و گوتی ؛ بۆ کاتی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاسایەک ئامادە کراوە، کە دەبێ پێرەو بکرێ.
لەلایەک دیکەش هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئینتیزامییەکان دەوروبەری ماڵی مەحمود ئەحمەدی نەژاد یان گەمارۆ داوەو هۆگرانی ئەحمەدینەژاد بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە ڕەد سەلاحییەت کرانی ناوبراو بانگەوازی خۆپێشاندانیان دەرکردوە بۆ رۆژی دووشەممە ٤ی بانەمەڕ.
شایانی باسە جێگیر نەبوونی تەندروستی خامنەیی و ئەگەری مردنی، بۆتە هۆی ئامادەباشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتایبەتی لە گەورەشاری تاران.