شیركه‌تی پاپۆڕه‌وانیی یانگ مینگی تایوان پێوه‌ندیی هۆی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران پچڕاند.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له ڕاپۆرتێكدا پچڕانی پێوه‌ندیی نێوان شیركه‌تی پاپۆڕه‌وانیی یانگ مینگی تایوان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگه‌یاند و گوتی، ئه‌و شیركه‌ته به‌هۆی نیگه‌رانیی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و زیاتر ته‌ریكبوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ل ئه‌و وڵاته پچڕاند.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، شیركه‌تی شیركه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی یانگ مینگی تاوان خزموتگوزاریی كانتیزێریی خۆی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پچڕاند.
ئه‌و شیركه‌ته یه‌كه‌مین شیركه‌تی بیانییه كه له ماوه‌ی 1 ساڵ پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی دژی ئێران، هاوكاری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ڕاگرتووه.
شیركه‌تی یانگ مینگی تایوان له بواری گه‌وره‌ییه‌وه یازده‌هه‌مین شیركه‌تی پاپۆڕه‌وانیی جیهانه. یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شیركه‌ته ڕایگه‌یاند كه ئه‌و شیركه‌ته پێوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌هۆی گرژییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ڕاگرت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ڵێن، ئه‌و بڕیاره‌یان پاش تاوتوێكردنی ” گه‌ماورۆكانی پێشووی دژی ڕێژیمی ئێران و گرژییه ناوچه‌یه‌كانی له بواری ژێئۆپولتیك و هه‌روه‌ها پێوه‌ندیی نائاسایی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا و ئورووپا” داوه.