گه‌شه‌ی ئابووریی ١١ له‌سه‌دی ئێران به له‌ده‌ستدانی نزیك به ١٠٠ هه‌زار شوغڵ له بواری كه‌رتی پیشه‌سازی ته‌واو بوو.
عه‌لیڕه‌زا مه‌حجوب، سكرتێری گشتیی خانه‌ی كرێكارانی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو رشایگه‌یاند كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٩٤ هه‌زار كرێكار له كه‌رتی پیشه‌سازیی كاره‌كانیان له‌ده‌ست دا و ئێستا بێكارن.
به‌قسه‌ی ناوبراو ته‌نیا ٤٨ هه‌زار هه‌لی كاری بۆ كرێكارانی كه‌رتی پیشه‌سازیی پێك هاتووه. به واتایه‌كی دیكه كرێكارانی ئه‌و كه‌رته نیوه‌ی كاره‌كانیا له‌ده‌ست داوه.
مه‌حجوب بارودۆخی پێكهێنانی شوغڵی پیشه‌سازی به خراپ زانی و گوتی، پێكهێنانی هه‌لی كار بۆ كرێكارانی كه‌رتی پیشه‌سازیی به‌ره‌و باشی ناڕوا و خه‌ڵك ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ بێكارتر ده‌بن.
نوێنه‌ری تاران له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی، سه‌دی ٧٠ی پێكهێنانی هه‌لی كار له كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا بووه.
پێشتریش ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه ڕێژه‌ی بێكاران له به‌رزبوونه‌وه دایه و هه‌له‌كانی كار له بواری پیشه‌سازی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران نرخی بێكاری به سه‌دی ٤/١٢ گه‌یشتووه و هاوكات له كه‌رتی پیشه‌سازیش نزیك به سه‌دی ٥/١ دابه‌زیوه.
سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له بواری بێكاری له پله‌ی‌١٦مین وڵاتی جیهان دایه.
ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران له ساڵی ڕابردوو سه‌دی ١١ ڕاگه‌یاند و گوتی، ٦٧٠ هه‌زار هه‌لی كاریش پێك هاتووه. ئابووریناسان ئه‌و ڕه‌قه‌مه به خه‌یاڵی و ناڕاست ده‌زانن.