لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە لیباس شەخسییەكانی سەربە ڕێژیمی ئێران لە هێندێك شوێنی دوو پارێزگای ئیلام و كرماشان وەسەربانی ماڵان كەوتوونو دیشەكانی ماهوارەیان كۆكردەوەو لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزه لیباس شەخسییهکانی ئیدارهی ئهماکن و هێزی ئینتیزامی كۆمەڵێك ماهوارەیان لە گەڕەكە جیاجیاكانی ئیلام، ئەیوان، كارزان، شیروان و چەرداوڵ لە پارێزگای ئیلامو لە شارەكانی كرماشان، شائاباد و قەسری شیرین كۆكردۆتهوه.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئهو هێزانهی ڕێژیم كاتێك خەڵك دەرگایان لێ نەدەكرنەوە وەسەر دارو دیوارەكان هەڵڕووسكانو دیشی ماهوارەكانی خهڵکیان شکاندوهو لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
پۆلیسی كرماشانیش له ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردوه که٨١٠ دیشی ماهوارەو سهدان دهزگای ماهواره لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان بەسەر داگیراوەو كەسێكیشیان لەم پێوەندییەدا دهسبهسهر کردوه.